نزیکەی 28 ساڵە هیچ هەڵبژاردەیەک نەبووەتە پاڵەوانی مۆندیال

هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاڵەوانی مۆندیالی 1998
هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاڵەوانی مۆندیالی 1998

نزیکەی 28 ساڵ لەمەوبەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەکو دوایین میوانداری مۆندیال، توانی ناسناوی پاڵەوانێتیەکە بباتەوە لەو کاتەوە هیچ هەڵبژاردەیەکی میوانداری جامی جیهانی، نەیتوانی ناسناوەکە لەناو خاکی خۆی بباتەوە.

نزیکەی سێ مانگی دیکە مۆندیالی 2026 دەستپێدەکات و بۆ جاری یەکەم لە مێژوو، پاڵەوانێتیەکە بە میوانداری سێ وڵاتی ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا دەکرێت، هاندەرانی ئەو سێ هەڵبژاردەیەش هیوا دەخوازن هەڵبژاردەکەیان ناسناوەکە بباتەوە.

دوایینجار کە هەڵبژاردەیەکی میواندار توانی ناسناوی مۆندیال بباتەوە، هەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو لە مۆندیالی 1998، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی توانیان بە ئەنجامی 3-0 لە هەڵبژاردەی بەڕازیل ببەنەوە، لەو کاتەوەش 7 مۆندیال کراوە و هەرگیز وڵاتی میواندار نەبووەتە پاڵەوان.

لە مێژووی جامی جیهانی شەش هەڵبژاردەی میوانداری پاڵەوانێتیەکە لەگەڵ هاندەرەکانیان لەسەر خاکی خۆیان ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕاوە، ئەوانیش بریتین  لە ئۆروگوای 1930، ئیتاڵیا 1934 و 1966 ئینگلاند و 1974 ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و 1978 ئەرجەنتین و هەروەها 1998 فەڕەنسا.