سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ محەمەد شاكەلی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی وەزیری پێشووتری ئەوقاف و كاروباری ئایینی شێخ محەمەد شاكەلی کرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی تێكۆشەر و دیاری كوردستان و سنووری گەرمیان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و كاروباری ئایینی (شێخ محەمەد شاكەلی)ـمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد شاكەلی و تەواوی دۆستان و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.