فۆتۆگرافەرێك خانووە كۆنەكانی سلێمانی ئەرشیف دەكات

سارا نامۆ پڕۆژەی ئەرشیفی گەڕەکە کۆنەکانی شاری سلێمانی ئەنجام دەدات
سارا نامۆ، پڕۆژەی ئەرشیفی گەڕەکە کۆنەکانی شاری  سلێمانی ئەنجام دەدات
سارا نامۆ، پڕۆژەی ئەرشیفی گەڕەکە کۆنەکانی شاری سلێمانی ئەنجام دەدات

K24 – سلێمانی

خاتوو سارا نامۆ، یەكێكە لە فۆتۆگرافەرەكانی سلێمانی پڕۆژەی ئەرشیفی گەڕەکە کۆنەکانی شاری  سلێمانی ئەنجام دەدات و بە زوومی كامێراكەی دیمەنی خانووە كۆنەكان ئەرشیف دەكات.

لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژباشی كوردستان24 سارا نامۆ گوتی: "وەك فۆتۆگرافەرێك كە رۆژانە بە گەڕەكە كۆنەكانی سلێمانی دا تێدەپەڕم، ھەستم بەوەكردووە كە خانووەكان بەرەو لەناوچوونن، ئەم بیرۆكەیە بیرۆكەیەم لا گەڵاڵە بوو كە دیمەنەكان ئەرشیف بكەم".

گوتیشی: "ئێستا پڕۆژەكەم بەردەوامە و وێنەی زۆرێك لە گەڕەك و خانووە كۆنەكان ماوە وێنەیان بگرم و ئەرشیفیان بكەم، دەمەوێت وێنەی یەك بە یەكی خانووە كۆنەكان بگرم".

سارا نامۆ، ئاماژەی بەوەشكرد: "تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبارەی پڕۆژەكەی پەیوەندییان پێوە نەكردوم، راستە من لای خۆم وێنەكان ئەرشیف دەكەم، بەڵام ئەگەر شوێنێكی فەرمی ھەبێت بۆ ئەرشیف كردنیان، بێگومان كارێكە باشتر دەبێت".