برێت مەکگۆرک: کوردەکان هاوبەشێکی جێی متمانە و بە ئەمەکن

برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری پێشووی کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریق
برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری پێشووی کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریق

ڕێکخەری پێشووی کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە پەیامێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی سەبارەت بە دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی. هاوکات هۆشداریی دا کە هەر تێکچوونێکی دۆخی ئەمنی، بە تایبەت لە دەوروبەری زیندانەکانی داعش، لێکەوتەی مەترسیداری بۆ هەموو جیهان دەبێت، هاوکات ستایشی ڕۆڵی کوردی کرد لە عێراق و سووریا و بە "هاوبەشی بە ئەمەک" پێناسەی کردن.

پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری پێشووی کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، لە پەیامەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر دۆخی هەستیاری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، دۆخەکەی بە "مایەی نیگەرانیی قووڵ" پێناسە کردووە.

مەکگۆرک جەختی کردووەتەوە، کە "پێویستە بە هەموو شێوەیەک ئاگربەستی ڕاگەیەندراو لە سووریا بپارێزرێت و دۆخەکە جێگیر بکرێتەوە."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەکگۆرک پەنجەی خستووەتە سەر مەترسییەکی گەورە و هۆشداریی داوە: "هەر جۆرە تێکچوون و بۆشاییەکی ئەمنی بەتایبەت لەو شوێنانەی کە دەستگیرکراوانی داعشی تێدایە مەترسیی ئەوەی هەیە لێکەوتە و باجی نێودەوڵەتیی هەبێت."

هاوکات لە پەیامەکەدا، برێت مەکگۆرک بە وشەی پڕ مانادار ستایشی ڕۆڵی کوردانی کردووە لە ناوچەکە و ڕایگەیاندووە: "کوردەکان لە سەرتاسەری عێراق و سووریا، هاوبەشی جێگیر و بە ئەمەکن (خۆڕاگرن)، بۆیە پێویستە و شایستەی ئەوەن کە وەک هاوبەشێکی ڕاستەقینە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، دانپێدانانێکی گرنگی بە قوربانیدانی کورددا ناوە و نووسیویەتی: "جیهان بەهۆی ئەوانەوە (کوردەکان)، شوێنێکی زۆر پارێزراوتر و ئارامترە."