بەرگریی شارستانی سۆران هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی مەترسی دارمان سەربانی خانووەکانیان لە بەفری کەلەکەبوو ڕابماڵن.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران ئەمڕۆ هەینی، 23ـی کانوونی دووەمی 2026، داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەوڵ بدەن سەر گەراج و خانوو و بەنزینخانەکان پاکبکەنەوە لە بەفری کەلەکە بوو، چونکە پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلە بەردەوام بێت و بەهۆی قورسی بەفری کەلەکەبوو ئەگەری دارمان هەیە.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ سەلامەتی خۆتان و ئۆتۆمبێلەکانتان هەوڵ بدەن هەرچی زووە بەفری کەلەبوو رابماڵن.
لەلای خۆیەوە، هاتوچۆی سۆران، ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە رێگای سپیلک ئاستەنگی بۆ دروست بووە بە هۆکاری بارینی بەفر، داوا لە شوفێران دەکەین تا ڕێگا پاک دەکرێتەوە هاتووچۆ نەکەن، بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.