پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بڵاودەکرێتەوە
حكومهتی عێراق رێكاری سهخت دهگرێتهبهر.. 100 دۆلار به 145 ههزار جێگیر دهكرێت و دهرماڵه كهمدهكرێتهوه.. باجیش زیاد دهكرێت

K24 - ههولێر:
کوردستان24 لە سەرچاوەیەکی تایبەت دەستی کەوتووە، کە حکوومەتی عێراق بە نیازە لە بودجەی 2021 بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بە رێژیەکی زیاتر دابەزێنێت، بە جۆرێک بەهای هەر دۆلارێک بە 1450 دینار جێگیربکات، واتە 100 دۆلار بەرامبەر بە 145000 دینار.
بە گوێرەی ئەو ژمارانەی کە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 دزەی پێکراوە، حکومەتی فیدراڵ بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی چەندین رێوشوێنی سەخت دەگرێتە بەر.
لەو بارەیەوە د. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆ کورستان 24 رایگەیاند بە گوێرەی ئەو پڕۆژە بودجەی دزەی پێکراوە، حکوومەتی عێراق دەیەوێت بە فەرمی بەهای دۆلار بۆ 1450 دینار بەرزبکاتەوە، هەروەها دەرماڵەی فەرمانبەران بە رێژەی جیاواز لە نێوان 20%-60% کەم بکاتەوە.
بە گوێرەی پڕۆژە یاسا بودجە دزەپێکراوەکە، کۆی داهات بە زیاتر لە 91 ترلیۆن و 790 ملیار دینار خەمڵێندراوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار دیاریکراوە. کە خەرجییەکان بە
زیاتر لە 150 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، کۆی کورتهێنان لە بودجەکە دەگاتە 58 ترلیۆن و 260 ملیار دینار.
بۆ خوێندنهوهی ناوهڕۆكی پرۆژه یاسای بودجهی 2021، كرته لێره بكه: