لە هەولێر، گۆڤارێکی وەرزی تایبەت بە شیعر و دیدار و ڕەخنە و خوێندنەوەی کتێب بڵاو کرایەوە

گۆڤاری "ژوانی شیعر"، گۆڤارێکی وەرزییە و تایبەتە بە شیعر، شیعری وەرگێڕدراو، شیعری کلاسیک، دیمانە، ڕەخنە، خوێندنەوەی کتێب، سێ مانگ جارێک ژمارەیەکی لێ بڵاو دەبێتەوە، هاوکات خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر دەڵێت: گۆڤاری "ژوانی شیعر"، هەموو دەنگە جوانەکانی ئەمڕۆی شیعری کوردی لە باوەش دەگرێت لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

یەکشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2026، خالید کۆچەر، شاعیر و سەرنووسەری گۆڤاری "ژوانی شیعر"، دەربارەی دەرچوون و بڵاوکردنەوەی ئەو گۆڤارە نوێیە، بە کوردستان24ی ڕاگەیاند: دەرکردنی گۆڤارێکی ئەدەبی تایبەت بە شیعر لەم سەردەمە ڕەنگە کارێکی ئەوەندە ئاسان نەبێت، چونکە ئەوە کاری وەزارەتی ڕۆشنبیری یاخود دەزگایەکی ڕۆشنبیرییە، بەڵام ئەمە عەشقە و لە عەشق پیرۆزتر نییە، گۆڤاری "ژوانی شیعر"، گۆڤارێکی تایبەتە بە شیعر، شیعری کلاسیک و شیعری وەرگێڕدراو، ڕەخنە و دیمانە و خوێندنەوەی کتێب، گۆڤارێکی وەرزییە.

خالید کۆچەر گوتیشی: ژمارە 2ی ئەو گۆڤارەش ڕۆشنایی دێت و بووە کتێبخانەی ماڵەکان، جێگەی دڵخۆشییە لەو گۆڤارەدا، 76 شاعیر و نووسەر و ڕەخنەگر بابەتیان بڵاو کردووەتەوە لەم ژمارەیەدا، هەموو دەنگە جوانەکانی ئەمڕۆی شیعری کوردی لە باوەش گرتووە، شاعیرانی هەر چوار پارچەی کوردستان، هەروەها کوردی هاندەرانیش بێبەش نەبوونە لەم گۆڤارە و شیعرەکانیان تێدا بڵاو دەکەنەوە و بەردەوامیش دەبن.

سەرنووسەری گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەدا: ستافی ئەم گۆڤارەش بریتین لە سێ کەس وەکوو، حەمە ئەحمەد جاف وەک بەرێوەبەری نووسین ، ڕانیار دڵشاد وەسانی وەک دیزاینەر و بەڕێوەبەری هونەری ئەم گۆڤارە، جێگەی دەستخۆشییە بە دیزاینێکی جوان ئەو گۆڤارەی دیزایین کردووە، خۆمیش وەک خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری ئەو گۆڤارە، هەروەها پارێزگاری هەولێر دوو ژمارەیە خەرجی چاپی ئەم گۆڤارە دەگرێتە ئەستۆی خۆی، بەڕێزیان بەڵێنی داوە بەردەوام پشتگیری دەرچوونی ئەم گۆڤارە بکات و ئێمەش وەکوو ستافی گۆڤار هیوای بەردەوامی بۆ ئەم گۆڤارە دەخوازین و تاکە گۆڤاریشە تایبەت بێت بە دونیا جوانەکەی شیعر.

هەروەها، گۆڤاری "ژوانی شیعر" گۆڤارێکی وەرزییە و تایبەتە بە شیعر و وەرگێڕانی شیعر و ڕەخنە و دیدار و خوێندنەوەی کتێب، سێ مانگ جارێک گۆڤارەکە بڵاو دەبێتەوە و تا ئێستا ژمارەی 2ی نێردراوە بۆ چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.