چاودێران: پێویسته رێگە لە جێبەجێكردنی پیلان و پەلامارە تێكدەرەكانی پەكەكە بگیرێت
ۆیە داوا دەكەن ھەرچی زووە رێگە لە جێبەجێكردنی پیلان و پەلامارە تێكدەرەكانی پەكەكە بگیرێت، كە خەڵكی ھەرێمی كوردستان زیاتر زەرەرمەند نەبن

K24 – ههولێر:
پەلامارەكانی ئەم دواییەی پەكەكە دژ بە پێشمەرگە و ھەرێمی كوردستان، كاردانەوەی توندی لێكەوتووەتەوە و بەڕای چاودێرانی سیاسی، ئەم كارەی پەكەكە پلانێكی دیكەیە دژ بە بەرژەوەندی و ئارامی ھەرێمی كوردستان، بۆیە داوا دەكەن ھەرچی زووە رێگە لە جێبەجێكردنی پیلان و پەلامارە تێكدەرەكانی پەكەكە بگیرێت، كە خەڵكی ھەرێمی كوردستان زیاتر زەرەرمەند نەبن.
ئەمجارە پەكەكە دەروازە سنوورییەكانی سوریای بەكارھێنا بۆ ھاتنە ناوەوەی ھەرێمی كوردستان، چەكدارانی پەكەكە ھەوڵی دەست بەسەراگرتنی سحێلایان دا، بەڵام ھێزی پێشمەرگە رێیان پێگرتن.
پەكەكە لە دوو ھەفتەی رابردوودا كۆمەڵێك كێشەی لە ھەرێمی كوردستان نایەوە، وەك دەستخستنە ناو خۆپیشاندانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھێرشكردنە سەر پێشمەرگە لە دەڤەری ئامێدی، بەڵام لە ھەوڵەكانیان بۆ تێكدانی ئارامی ھەرێمی كوردستان شكستیان ھێنا.
پەلامارەكانی پەكەكە ئەوە دەردەخەن، كە دەیەوێت خۆی وەك بەدیلی دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان لە ناوچەكە بناسێنێت، بەڵام لە ھەموو ھەوڵەكانیان شكستیان ھێناوە، كەچی ئەوان ھێشتا ئامادە نین دەستبەرداری ئەم سیاسەتەیان بن و رۆژ بە دوای رۆژ دەیانەوێت كێشە و ئاڵۆزی بۆ خەڵكی ھەرێمی كوردستان درووست بكەن.