ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆدەبێتەوە و گرژییەکانی سووریا تاوتوێ دەکات.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی 2026، بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار، کۆدەبێتەوە.
ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەیە لە ساڵی 2026. بە گوێرەی میدیاکانی وڵاتەکە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پرسی سووریایە، بەتایبەت رێککەوتنی 18ـی ئەم مانگەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکوومەتی دیمەشق.
وەک ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە، گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوان تورکیا و سووریا، هەروەها لەئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکان داواکاری پالپشتی دیمەشق لە ئەنقەرە و یارمەتیدانی لەو بابەتەدا دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ.
لەلایەکی دیکەوە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە ئێران و ئەگەری پەرەسەندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا تاوتوێ دەکرێت.