لە ئێران ئینتەرنێت ئاسایی بووەوە

وەزیری گەیاندن و تەکنۆلۆژیای ئێران رایگەیاند، کارکردنی هێڵی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەی دەستیپێکردووەتەوە و دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.

سەتار هاشمی، وەزیری گەیاندن و تەکنۆلۆژیای ئێران لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "هەموو هەوڵێکمان خستووەتە گەڕ و چەند جارێک لەگەڵ خاوەنکار و پیشەوەران لە پەیوەندیدا بووین، تاوەکو گوێ لە داواکاری و قسەکانیان بگرین، بەتایبەتی سەبارەت بەو زیانانەی بەر ئابووریی گشتی و ئابووریی دیجیتاڵی کەوتوون".

هاشمی روونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەکاندا جەختیان لەوە کردووەتەوە، پاراستنی هەلی کار خۆی لە خۆیدا بابەتێکی ئەمنییە لە وڵاتدا و ئەمەش بەڵگەی ئەوان بووە بۆ بەدواداچوونی بابەتەکە، سەرەنجام هەوڵەکانیان بەوە گەیشتووە کە لە دوێنێوە پەیوەندییە ئینتەرنێتییەکان دەستیپێکردووەتەوە.

بەهۆی دۆخی ناوخۆی ئێرانەوە نزیکەی 20 رۆژە هێڵی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە راگیراوە.