ئابووریناسان: ھەرچەند نرخی نەوت بەرزیش بێتەوە لە نێو پڕۆژه‌یاسای بودجەدا دەستكاری ناكرێت
"نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھان ئاستێكی جێگری نییە"
K24- هه‌ولێر:
پسپۆڕانی بواری نەوت و شارەزایانی ئابووری بە دووری دەزانن ھەرچەند نرخی نەوت بەرزیش بێتەوە، لە نێو پڕۆژه‌یاسای بودجەدا نرخی نەوت دەستكاری بكرێت، چونكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا ئاستێكی جێگری نییە و ئەگەر نرخەكە لە 42 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك نەوت لەنێو پرۆژەیاساكەدا زیاتر بكەن، ئەوا لە كاتی دابەزینی نەوت گرفتە ئابوورییەكانی عێراق گەورەتر دەبن.
له‌وباره‌یه‌وه گۆڤه‌ند شێروانی، پسپۆڕی بواری نه‌وت و وزه گوتی: له‌كاتێكدا ئێستا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه به سه‌رووی 50 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، به‌ڵام له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقدا هه‌ر به‌رمیلێك به 42 دۆلار خه‌مڵێندراوه، بۆیه ئه‌و نرخه‌ش به كه‌متر له نرخی ئێستا دیاریكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌نرخێكی زیاتر خهمڵێنرابا، ئه‌وا له‌كاتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت رێژه‌ی كورتهێنان له بودجه زیاتر ده‌بوو، به‌مه‌ش عێراق رووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره‌تری ده‌بوو.
بوودجەی عێڕاق بە 150 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، داهاتی بەردەستی حکومەتیش مانگانە 92 ترلیۆن دینارە، بەم شێوەیە کورتهێنانی دارایی 58 ترلیۆن دینارە، شه‌ماڵ نووری، ئابووریناس ئاماژە بەوەدەدات، لە كاتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەتوانرێت بە بودجەی تەواوكاری كورتھێنان پڕبكرێتەوە.
عێڕاق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە چەند پلانێکی لە بەرنامەدایە، وەك: دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار، هەروەها کەمکردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی عێراق، بەڵام دیار نییە لە ئەنجومەنی نوێنەران و لەكاتی پەسندكردنی پڕۆژەیاساكەدا دەنگ لەسەر ئەم بڕگانە دەدرێ یان نا.
H.B