لاریجانی: ئامادەکارییەکان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەرەو پێش دەچن
لە پەرەسەندنێکی نوێدا بۆ پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان تاران و واشنتن، عەلی لاریجانی ئاشکرای کرد کە کار بۆ دانانی چوارچێوەیەک بۆ دانوستان دەکرێت. ئەم لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ ئاشکراکردنی وادەیەکی دیاریکراوی نهێنی لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە بۆ ئێران، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن و دوورکەوتنەوە لە بژاردەی سەربازی.
شەممە، 31ـی کانوونی دووەمی 2026، عەلی لاریجانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: کار بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکەین.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، بە پێچەوانەی ئەو پڕوپاگەندانەی کە میدیاکان باسی دەکەن، رێکار، ئامادەکاریییە پێکهاتەییەکان و هەنگاوە کردەییەکانی تایبەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، بەرەو پێشەوە دەچن.
ئەم لێدوانەی لاریجانی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوێنێ هەینی ئاشکرای کردبوو، کە ئێران خوازیاری ئەنجامدانی رێککەوتنە بۆ ئەوەی خۆی لە گورزی سەربازی بپارێزێت.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردبوو، کە مۆڵەتێکی کاتیی بۆ تاران دیاریی کردووە بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازەکان، بەڵام کاتەکەی ئاشکرا نەکرد.
ناوبراو رایگەیاندبوو، "دەتوانم ئەوە بڵێم، کە ئێرا دەیەوێت لەگەڵمان رێککەوێت، هەروەها تەنیا تارانیشوردەکاریی ئەو وادەیە دەزانێت کە بۆیان دانەوە بۆ مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن".