كارلۆس ئەلكاراز ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد
ریال مەدرید لەبارەی ئەلكاراز بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە
كارلۆس ئەلكاراز، تێنسزانی ئیسپانیا، بۆ یەكەمجار توانی ببێتە پاڵەوانی تێنسی ئوسترالیای كراوە و بووە لاوترین یاریزانی مێژوو هەر چوار گراند سلامەكەی بردووەتەوە. لە لایەكی دیكەیشەوە یانەی ریال مەدرید بە پەیامێك پیرۆزبایی لە ئەلكاراز دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 1 شوباتی 2026، لە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ئوسترالیای كراوە كارلۆس ئەلكارازی ئیسپانی و نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی بەیەك گەیشتن، دوای ركابەرییەكی توند، تێنسزانە لاوە ئیسپانییەكە بە ئەنجامی 3 كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك یارییەكەی بردەوە و بۆ یەكەمجار لە ژیانی وەرزشی خۆیدا نازناوی تێنسی ئوسترالیای كراوەی بردەوە.
كارلۆس ئەلكارازی 22 ساڵ، لاوترین یاریزانی مێژووە هەر چوار گراند سلامەكەی بردووەتەوە، بە كۆی گشتی تا ئێستا حەوت نازناوی گراند سلامی بەدەستهێناوە.
دوای ئەوەی كارلۆس ئەلكاراز نازناوەكەی تێنسی ئوسترالیای بردەوە، ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكدا پیرۆزبایی لەو تێنسزانە ئیسپانییە كرد و نووسیویەتی:
ئێمەی مەدریدیستاكان شانازیت پێوە دەكەین كە توانیت حەوتەمین پاڵەوانێتی گراند سلام ببەیتەوە، پیرۆزباییت لێ دەكەین كە توانیت یەكەمین نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی كراوەی ئوسترالیا ببەیتەوە، تۆ هەمیشە وەكو یاریزانی ژمارە یەك و لاوترین یاریزانی تێنس لە مێژوو دەمێنێتەوە.