بكوژه‌كه‌ی تویته‌ر داوای دواخستنی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی ده‌كات
داوا ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی له سێداره بدرێت ده‌رفه‌تی پێ بدرێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی ئاسایی‌دا بكات

K24- هه‌ولێر:
تاكاهیرۆ شیراشی، كه هاووڵاتییه‌كی ژاپۆنییه و به "بكوژه‌كه‌ی تویته‌ر" ناسراوه و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، داوا ده‌كات، جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی دوابخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی ئاسایی‌دا بكات، به‌ر له‌وه‌ی له‌سێداره بدرێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل له‌سه‌ر زاری شیراشی بڵاویكرده‌وه، كه گوتوویه‌تی: "ئه‌و تانه له‌و سزایه نادات كه به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كات جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی دوابخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت وه‌رگرێت و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی ئاسایی‌دا بكات، تاوه‌كو له زیندان یاوه‌ری ئه‌و بكات".
جێگای ئاماژه‌یه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، به تۆمه‌تی كوشتنی 8 ئافره‌ت و پیاوێك له ساڵی 2017 و پارچه‌پارچه‌كردنی لاشه‌ی قوربانییه‌كان و شاردنه‌وه‌یان له‌ماڵی خۆی له ناوچه‌ی كانا گاوا، دادگای تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر شیراشیی ته‌مه‌ن 30 ساڵیدا سه‌پاند.
هه‌رچه‌ند ده‌گوترێت ئه‌و بكوژه له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه كردووه، كه په‌نایان بۆ خۆكوشتن ده‌برد، بۆ ئه‌وه‌ی له كرده‌ی خۆكوشتنهكهیاندا یارمه‌تییان بدات، وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، قوربانییه‌كان له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی خۆیان كوژراون، به‌ڵام له پرۆسه توێكارییه پزیشكییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، له دوا ساته‌كانی خنكاندنیان قوربانییه‌كان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و نه‌یانویستووه بمرن، به‌ڵام بكوژه‌كه له رزگاركردنیان له مردن یارمه‌تیی ئه‌وانی نه‌داوه، ته‌نیا له كوشتنه‌كه نه‌بێت.
H.B