لە دوبەی لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی شوباتی 2026، بە بەشداری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوەدەچێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لووتکەکەدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی دەبێت.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 2ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرميی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان 2026، گەیشتە دوبەی و لەلایەن عەبدوڵلا ئەلنعێمی، وەزیری دادی ئیمارات پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی و سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار لە لووتکەکە ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.