یانەی هەولێر هێرشبەرێكی نوێ دەگوازێتەوە

یاریزانێكی پێشووی قوە جەوییە پەیوەندی بە یانەی هەولێر دەكات

عەلی كەریم لەگەڵ هیران ئازاد یاریزانی پێشووی جەوییە و ئێستای یانەی زەورا
عەلی كەریم لەگەڵ هیران ئازاد یاریزانی پێشووی جەوییە و ئێستای یانەی زەورا

یانەی هەولێر لەگەڵ یاریزانێكی لاوی پێشووی قوە جەوییە گەیشتە رێككەوتن و لە چەند كاتژمێری داهاتوو بە فەرمی گرێبەستەكەی رادەگەیەندرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، عەلی كەریم، یاریزانی ئەم وەرزەی یانەی قاسم پەیوەندی بە یانەی هەولێر دەكات.
عەلی كەریم، تەمەنی 20 ساڵە، یاریزانێكی خێرایە و لە باڵی راست و پشت هێرشبەران یاری دەكات، وەرزی رابردوو یاریی بۆ یانەی قوە جەوییە كردووە و پێشبینی دەكرێت یانەی هەولێر لە چەند كاتژمێری داهاتوو بە فەرمی گرێبەستەكەی رابگەیەنێت. 
عەلی كەریم دەبێتە حەوتەمین یاریزان كە لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە یانەی هەولێر كردووە و لە نێویاندا شەش یاریزانیان پیشەگەرە.