ماكرۆن ئامادەکاری بۆ  دەستپێکردنەوەی دیالۆگ لەگەڵ پوتن دەکات

ئیمانوێل مارۆن
ئیمانوێل مارۆن

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا، ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا دەستیان پێکردووە و ئێستا گۆڕینەوەی بیروڕاکان لە ئاستی تەکنیکیدایە. 

ماكرۆن جەختی کردەوە،  ئەم هەنگاوە بە شەفافی و بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەڕێوە دەچێت.

سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئاماژەی بەوە کرد، زۆر گرنگە ئەورووپییەکان کەناڵی تایبەتی خۆیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ مۆسكۆ هەبێت و رۆڵی خۆیان لە هاوکێشەکاندا بپارێزن. 

هاوکات، ماكرۆن رەخنەی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی رووسیا گرت و رایگەیاند: مۆسكۆ تا ئێستا هیچ نیازپاکی و ئیرادەیەکی راستەقینەی بۆ دانوستانی ئاشتی نیشان نەداوە، بەڵام پاریس دەیەوێت رێڕەوە دیپلۆماسییەکان بە کراوەیی بهێڵێتەوە.
ئەم هەوڵە نوێیەی فەڕەنسا بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگ دوای نزیکەی چوار ساڵ لە جەنگی ئۆکرانیا و پچڕانی پەیوەندییەکان دێت، کە تێیدا ماكرۆن دەیەوێت پێگەی ئەورووپا لە دیاریکردنی چارەنووسی ناوچەکەدا بەهێز بکاتەوە.