میدیای فەرمیی ئێران: رۆژی هه‌ینی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات
میدیای فەرمیی ئێران باس لەوە دەکات، عراقچی و ویتكۆف رۆژی هه‌ینی له عوممان كۆده‌بنه‌وه و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌ی گه‌ڕی پێشووتر ده‌بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند: رۆژی هه‌ینی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات و عراقچی و ویتكۆف سه‌رپه‌رشتی دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، عراقچی و ویتكۆف رۆژی هه‌ینی له عوممان كۆده‌بنه‌وه و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌ی گه‌ڕی پێشووتر ده‌بێت.
دوێنێ سێشەممە، 3ـی شوباتی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی راسپاردووە بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.
دوایین گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئیران لە مانگەکانی نیسان و ئایاری ساڵی ڕابردوو، لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بوو. پێنج گەڕی ئەم دانوستانانە لە عومان و ئیتالیا بەڕێوە چوون. دانوستانەکان بە شێوازی ناڕاستەوخۆی ئاشکرا بوون بەڵام بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و دەستپێکردنی جەنگی 12 رۆژە، شکستی دانوستانەکانیش راگەیاندرا.