ترەمپ پلانەکەی پاڵپشتی دارایی کۆنگرێسی رەتدەكاتەوە

ئەو پاکێجەی بە ئابڕۆچوون ناو دەبات
دۆناڵد ترمپ سەرۆكی ئەمەریكا
دۆناڵد ترمپ سەرۆكی ئەمەریكا

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، پاکێجی پاڵپشتیی داراییەکەی رەتکردەوە کە قەبارەکەی نزیکەی 900 ملیار دۆلار بوو لە لایەن کۆنگرێسەوە ئامادەکرابوو.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەو پاکێجەی بە ئابڕۆچوون ناوبرد، داوا دەکات ئەو چەکانەی بۆ خێزانەکان تەرخانکراوە بڕەکانیان زیادبکرێت.

ترەمپ، لە رێگەی ڤیدیۆیەیەکەوە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، داوا دەکات ئەو پڕۆژە یاسایەی کۆنگرێس هەموار بکرێتەوە، بڕی ئەو 600 دۆلارەی دیاریکراوە ئابڕۆ بەرانەیە و پێویستە بۆ 2 تاوەکو 4 هەزار دۆلار بۆ خێزانەکان زیادبکرێت.

‌هەروەها داوا لە کۆنگرێس دەکات، خۆیان دووربگرن لەو بڕگانەی کە زۆر پێویست نین و لە پڕۆژە یاساکە لای بدەن.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە 22/12/2020، کۆنگرێسی ئەمەریکا پاکێجێکی پاڵپشتی بۆ هاوکاریکردنی خێزان و کۆمپانیا زیانلێکەوتووەکانی پەتای کۆرۆنا پەسەندکرد، کە قەبارەکەی 900 ملیار دۆلارە و بە گرنگیان زانیوە بۆ بەگەڕخستنەوەی ئابووری ئەمەریکا.