هەناردەی نەوت کەمی کردووە و داهاتی هەندێک وڵات بەرزبووەتەوە

بەهۆی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، داخرانی گەرووی هورمز کە بە یەکێک لە شادەمارەکانی گواستنەوەی نەوتی جیهان دادەنرێت، داهاتی نەوتی چەند وڵاتێک زیادی کردووە.

داخرانی گەرووەکە زیانی بە وڵاتانی کەنداو گەیاند و هەناردەی زۆربەیانی بۆ ئاستێکی زۆر نزم دابەزاند، بەڵام لە هەمان کاتدا ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداو لەگەڵ دابەزینی هەناردەی نەوتیان، داهاتەکەیان زیادی کرد.

لە گەرووی هورمز رۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکرا بەڵام لە باشترین حاڵەتدا هەناردەکە نزیکە لە هەشت ملیۆن بەرمیل  و بە گشتی 12 ملیۆن بەرمیل کورتهێنان لە دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهانی هاتووەتە کایەوە.

لە رووی داهاتی نەوت دۆخەکە لە قازانجی ئێران و سعوودیە و عوماندا بووە، بەڵام وڵاتانی دیکەی کەنداو لەوانە؛ عێراق زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.