ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دابه‌زاندنی به‌های دینار راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دابه‌زینی به‌های دراوی عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلار راگه‌یاند و داوا ده‌كات، هیچ كه‌سێك قۆرخكاری نه‌كات و هه‌مووان بارودۆخی گشتی ره‌چاو بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له راگه‌یه‌ندراوێكی چوار خاڵیدا روونیكردووه‌ته‌وه، كه پێویسته موسڵمانان گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و هاوكاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئه‌و گۆڕانكارییانه نه‌كه‌ن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه دروست نییه كاڵاكان له سه‌رووی رێژه‌ی سرووشتی گران بكرێن و نرخی نرخی بخرێته سه‌ر و قۆرخكاری تێدا بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه ئه‌و خاوه‌ن قه‌رزانه‌ی قه‌رزیان به دۆلار داوه‌ته خه‌ڵك، ره‌چاوی هاوكاریكردنی قه‌رزداره‌كان بكه‌ن.
هاوكات داواش له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كات، كه به وردی چاودێری نرخه‌كان بكه‌ن و هاوسه‌نگی بازاڕه‌كان رابگرن له پێناو هاووڵاتییان به گشتی و كه‌مده‌رامه‌تان به‌تایبه‌تی.
حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه، به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكا دابه‌زێنێت و 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 145 هه‌زار دینار جێگیر كردووه، ئه‌وه‌ش سه‌قامگیری بازاڕی تێكداوه و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر زیانی پێگه‌یشتووه.
به گوێره‌ی وه‌زیری دارایی عێراقیش، بڕیاره‌كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی 2021ی عێراقه و ده‌یه‌وێت به‌و جۆره كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه.