مستەفا قابیل بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێت

مستەفا قابیل، هێرشبەری یانەی هەولێر
مستەفا قابیل، هێرشبەری یانەی هەولێر

مستەفا قابیل لە لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی عێراق دەبێت بۆ یاریی پاڵاوتنی پلەی ئۆفی مۆندیالی 2026 كە بڕیارە مانگی داهاتوو لە نێوان هەڵبژاردەی بۆلیڤیا و عێراق بەڕێوە بچێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بانگهێشتی مستەفا قابیل دەكات و ناوی ئەو ئەستێرە كوردەی یانەی هەولێر لە لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی عێراق دەبێت بۆ یاریی پلەی ئۆفی مۆندیالی 2026 كە بڕیارە یارییەكە رۆژی 31ـی مانگی داهاتوو لە وڵاتی مەكسیك لە نێوان هەڵبژاردەی عێراق و بۆلیڤیا بەڕێوە بچێت، براوەی ئەم یارییە راستەوخۆ بۆ مۆندیالی 2026 سەردەكەوێت.
مستەفا قابیل، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بەشداریی 12 یاری كردووە، 5 گۆڵ و 3 ئەسیستی تۆمار كردووە، لە دوایین یاریش بەرامبەر یانەی نەفت گۆڵێك و ئەسیستێكی كرد و دەیەمین سەركەوتنی لەم وەرزە بۆ هەولێر بەدەستهێنا و یانەكەی بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی سەرخست.