لە مەرگ گەڕایەوە و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا

لێندسی ڤۆن خانمە وەرزشوانی ئەمریکی
لێندسی ڤۆن خانمە وەرزشوانی ئەمریکی

ئۆڵمپیادی زستانەی میلانۆ دەستی پێکرد و لە یەکەم رۆژی رکابەرییەکان، لێندسی ڤۆن خانمە وەرزشوانی ئەمریکی ئەنجامی باشی بەدەستهێنا.
لە یەکەم رۆژی یارییەکانی ئۆڵمپیکی زستانەی میلانۆی ئیتاڵیا، لە پێشبڕکێی خلیسکانی سەر بەفر لێندسی ڤۆن خانمە وەرزشوانی ئەمریکی، توانی کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ رکابەرەکانی بکات و لە کۆتاییدا، بە جیاوازی یەک چرکە و 39 لە سەدا چرکە، پێش ژاکلین وایلزی هاونیشتیمانی گەیشتە خاڵی کۆتایی.
لێندسی ڤۆن تەمەنی 41 ساڵە هەفتەی رابردوو تووشی روداوێکی هاتووچۆ بوو، بەڵام کۆلی نەدا و دوای راهێنانێکی قورس، بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیکی زستانەی کرد و لە یەکەم رۆژی پێشبڕکییەکانیش توانی ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێت.