لە پارێزگای سلێمانی كۆدی ئەمنی بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەدرێت

بڕیارە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە سلێمانی كۆدی ئەمنییان پێبدرێت، هەركەسێكیش فۆڕمی تۆماری نەبێت ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت، پرۆسەكەش سەرەتا لە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانەوە دەستپێدەكات.

بڕیارە لە ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی شوباتی 2026، ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە پارێزگای سلێمانی کۆدی ئەمنیان پێبدرێت و هەر کەسێکیش فۆڕمی تۆماری نەبێت دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24  پرۆسەکە سەرەتا لە کارمەندی هێزەئەمنییەکانەوە دەستپێدەکات و دواتریش هاووڵاتییانی دیکە.

بە گوێرەی زانیارییەکان بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک 75,000 دینار وەردەگیرێت و کۆدێک دەدرێت بە خاوەنەکەی بۆئەوەی بیکات بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەگەڵ تابلۆیەکی سوور لەئاسایش دروست دەکرێ و کۆپی ناکرێ.

هێشتان رێنمایی دەرنەکراوە کە ئایا ئەم بڕیارە چ ئۆتۆمبێلێک دەگرێتەوە و کۆدەکەیان پێدەدرێت.