بازرگانانی عێراق دژی پێناسی نوێی گومرگی و زیادکردنی باج دووکانیان داخست
لە شارەکانی بەغدا، کەرکووک و مووسڵ، بازرگانان و کاسبکاران دژی بڕیاری نوێی حکوومەتی فیدراڵ بۆ پێناسی گومرگی و زیادکردنی باج لەسەر کاڵاکان، پیشەکار و دوکاندارەکان بازاڕەکانیان داخست و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەرمان باعەدری، پەیامنێری کوردستان24 لە مووسڵ، زۆربەی دوکانەکانی ناوەندی شاری مووسڵ داخراون و کڕین و فرۆشتن بە تەواوی سست بووە؛ ئەمەش پێچەوانەی نەریتی دانیشتووانی شارەکەیە، چونکە پیشەکار و دوکاندارەکان بەیانیان زوو دەست بە کار و کاسبی خۆیان دەکەن.
کاسبکارێکی ناڕازی بە کوردستان24ی گوت، لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی کاڵاکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بۆیە وەک دوکانداران دەڵێین، ئەم دۆخە قبووڵکراو نییە، چونکە باری دارایی خەڵکی عێراق بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە لەبار نییە بۆ ئەم جۆرە بڕیارانە."
هاوکات هاووڵاتییەکی نیشتەجێی مووسڵ ئاماژەی بەوە کرد، گرانبوونی پێداویستییەکان کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر چینی هەژار دەبێت، چونکە نرخەکان لە پێداویستییە سەرەکییەکانی خۆراکەوە تاوەکو کرێی گواستنەوە و تاکسی زیادیان کردووە.
هەروەها ره‌شید ئه‌لسه‌عیدی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی به‌غدا هۆشداریداوە، له‌وەی رۆژانی داهاتوودا خۆپیشاندانی بازرگانان له دژی زیادكرنی پێناسی گومرگی فراوانتر ده‌بن و كرێكاران و فه‌رمانبه‌رانیش ده‌چنه پاڵیان..
جەختیشی کردەوە، ته‌نیا 48 كاتژمێر له‌به‌رده‌م حكوومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی به‌و بڕیاره‌یدا بچێته‌وه و داواش له به‌رپرسانی حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كات، له‌و بڕیاره پاشگه‌زبێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی خۆپیشاندانه‌كان نه‌گۆڕێت بۆ پشێوی، گوتیشی "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بیه‌وێت كێشه‌ی دارایی چاره‌سه‌ر بكات، با له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌و پاره‌یه ده‌ست پێ بكات، كه له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا هه‌یه و به ده‌یان هه‌زار بندیوار له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت مووچه وه‌رده‌گرن".
ئەم ناڕەزایەتییانە دوای ئەوە دێن، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیاری ژمارە 957 کە لە ساڵی 2025 پەسەندی کردووە، پێناسی نوێی گومرگی بە رێژەی 5% بۆ 30% لەسەر کاڵاکان زیاد کردووە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بازرگان و دوکاندارەکان لە مووسڵ باس لەوە دەکەن، تێچووی هێنانی هەر کۆنتێنەرێک بۆ عێراق لە 5 ملیۆن دینارەوە بۆ 60 ملیۆن دینار بەرزبووەتەوە. ئەوان جەخت دەکەنەوە کە ناتوانن ئەو بڕە پارە زۆرە بدەن و ناچارن دەست لە کار و کەسابەت هەڵبگرن تا ئەو کاتەی حکوومەت پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا دەکات.