رێوڕەسمی راگەیاندنی پرۆژەی 'ئی پسوولە' دەستیپێکرد
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی کوردستان و عێراق، رێوڕەسمی راگەیاندنی پرۆژەی ئی پسوولە (E-Psule) بەڕێوەدەچێت.
ئی پسوولە سەکۆیەکی دیجیتاڵی پارێزراوە کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانراوە بۆ پارەدانی پسوولەکان. لەم ماڵپەڕەدا پارەدانی پسوولەکان بە خێرایی و بە پارێزراوی جێبەجێ دەکرێن، کە 24 کاتژمێر و هەموو رۆژەکانی هەفتە کارایە و پارەدانی پسوولەکانیش بە خۆڕاییە و هیچ زیادە یان عمولەیەکی ناخرێتە سەر.
زانیاریی زیاتر..