قائانی: كازمی زۆر به‌سووده
پشتیوانی به‌هێزی خۆی بۆ مسته‌فا كازمی ده‌ربڕیوه و هۆشداری توندیشی داوه‌ته گرووپ و میلیشیاكانی شیعه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا هێنا و به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه میدیاییه‌كان له‌و سه‌ردانه‌یدا، "ئیسماعیل قائانی"، پشتیوانی به‌هێزی خۆی بۆ مسته‌فا كازمی ده‌ربڕیوه و هۆشداری توندیشی داوه‌ته گرووپ و میلیشیاكانی شیعه.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك به سایتی " IQ NEWS"ـی راگه‌یاندووه، له‌و سه‌ردانه‌یدا، "قائانی" به كوتله شیعه‌كانی راگه‌یاندووه، ئێران پێی وایه كازمی زۆر به‌سووده.
له باره‌ی بۆردومانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، "قائانی" ئه‌و هێرشانه‌ی به "حه‌رام" وه‌سفكردووه و خۆی لێ بێبه‌ری كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، گرووپ و میلیشیا شیعه‌كان هێرشه‌كانیان دژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا چڕ كردووه‌ته‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه (23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، بۆ پێنجه‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، "ئیسماعیل قائانی" جێگره‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی كۆچكردووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، "قاسم سوله‌یمانی" سه‌ردانی عێراقی كردووه.