ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز شاری ناشفێڵی ئه‌مه‌ریكای هه‌ژاند
ته‌قینه‌وه‌كه له‌رێگه‌ی پاسێكه‌وه بوو

K24- هه‌ولێر:
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان رایانگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز شاری ناشفێڵی له ویلایه‌تی تێنیسی ئه‌مه‌ریكای هه‌ژاند و زیانی زۆری به‌دواوه بوو.
له‌وباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی فریاگوزاری به میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانی راگه‌یاند، ئه‌و پاسه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه له شوێنێكی ناوه‌ڕاستی شاره‌كه راگیرابوو و له كاتژمێر 6:30 خوله‌كی به‌یانی به كاتی ئه‌و شاره ته‌قیوه‌ته‌وه و زیانی گه‌وره‌ی ماددیی به ژماره‌یه‌ك بینایه‌ی نزیك له ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یاندووه.
نووسینگه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تیمی فریاگوزاری ئێستا سه‌رقاڵی پێوانه‌كردنی زیانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ن و تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانی گیانی رانه‌گه‌یه‌ندراون و هیچ گومانێكیش له‌ئارادا نییه، كه ته‌قینه‌وه‌كه به‌مه‌به‌س ئه‌نجام درابێت.
یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس راگه‌یاندووه، "ته‌قینه‌وه‌كه زۆر به‌هێز بووه و جامی هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانی ماڵه‌كه‌ی شكاندووه"، هه‌وره‌ها گوتی: "به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نزیكه‌ی 4 ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش سووتان، كه له‌و شوێنه راگیرابوون".
H.B