پرۆژەی سوپەرلیگ كۆتایی هات

ریال مەدرید و فیفا بە هاوبەشی بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆكی یانەی ریال مەدرید
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆكی یانەی ریال مەدرید

پرۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپا کە داهێنەرەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بوو کۆتایی هات، بڕیاردرا چیتر كار بۆ ئەو پرۆژەیە نەكرێت.
سەرەتاکانی ساڵی 2021 بوو کاتێک فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، پرۆژەیەکی نوێی بەناوی سوپەرلیگی ئەوروپا راگەیاند، ئەویش لە پێناو دروستکردنی پاڵەوانێتیەکی نوێ و پرۆپاگەندەی ئەوەشی کرد کە یانەکان پارەیەکی خەیاڵی لەم پرۆژەیە بەدەست دەهێنن، بەڵام هەر لە سەرەتاوە دژایەتی زۆری ئەو پرۆژەیە کرا، دواجار خودی سەرۆکی یانەی شاهانەکەش پاشەکشێی لە پرۆژەکە راگەیاند و شتێک نەما بە ناوی پرۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11 شوباتی 2026، ماڵپەری فەرمی یوێفا و ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بڵاویان کردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی هەموو یانەکانی ئەوروپا بڕیاریاندا کە کۆتایی بە پرۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپا بهێندرێت و چیدیکە کار لەسەر ئەو پرۆژەیە نەکرێت، واتە پرۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپا کۆتایی هات.
پرۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپا سەرەتا لە ساڵی 2021 سەریهەڵدا کە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید دارێژەری سەرەکی بیرۆکەکە بوو، دواتر ژمارەی یانەکان گەیشتە 12 یانە و سەرجەمیان پاڵپشتی ئەو پرۆژەیان کرد.
هەر لەسەرەتا سەرهەڵدانی پرۆژەی سوپەر لیگی ئەوروپا، یوێفا و فیفا زۆر بەتوندی دژی ئەو پرۆژەیە وەستانەوە، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆری ئەو یانانەی پشتگیری پرۆژەکەیان دەکرد پاشەکشێ بکەن، دوایین یانەش بارسێلۆنا بوو کە پاشەکشەی لە پرۆژەکە راگەیاندبوو.
مەبەست لە پرۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپا ئەوە بوو، یانەکان لەو پرۆژەیە واتە سوپەرلیگ داهاتێکی خەیاڵی بەدەست دەهێنێن، بە بیانۆی ئەوەی یوێفا دادپەروەر نەبووە لەسەر دابەش کردنی داهاتەکان، هەرچەندە ئەم پرۆژەیەش بووە هۆی ئەوەی کە یوێفاش داهاتی یانەکان زیاد بکات و ژمارەی یانەکانیش لە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان زیاد بکات.
ئەو یانانەی هەر لە سەرەتاوە پشتگیری پرۆژەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدیان کرد بریتی بوون لە یانەکانی، بارسێلۆنا، چێڵسی، یوڤێنتوس و مانچێستەر یونایتد، بەڵام دواتر هەمووان پاشەکشێیان لە پرۆژەکە کرد.