میلیشیاکانی عەسائیب ئەھلولحەق ھەڕەشە لە ئەمەریکا دەکەن
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا میلیشیاكانی گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و داواش له سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌كه‌ن، فه‌رمانیان پێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به هێرشه‌كانیان بكه‌ن.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا كه له كه‌ناڵی سابرێن نیوزی نزیك له میلیشیاكانی ئه‌و گرووپه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌سێك له ناوه‌ڕاستی كۆمه‌ڵه چه‌كدارێكی ده‌مامكدار ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت، "ئێمه وه‌ك عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، ئه‌و چه‌كه‌ی پێشتر شه‌ڕی داگیركارانمان پێ كردووه، هێشتا به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا به‌كاری بهێنین".
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر موجاهیده‌كان، ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر ئێمه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و گروپه میلیشیایانه‌ی سه‌ر به ئێران، كه واشنتن په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان بۆیان درێژ ده‌كات.
ئه‌و چه‌كداره ده‌مامكداره‌ی گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق له گرته‌كه‌دا داوا له قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی گرووپه‌كه‌شیان ده‌كات گڵۆپه سه‌وزیان بۆ داگیرسێنێت و فه‌رمانی هێرشكردنیان پێ بكات.
H.B