ژنێك 492 سه‌گ و پشیله له ماڵه‌كه‌ی به‌خێوده‌كات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
مریه‌م بلوشی هه‌میشه رۆژانه له‌گه‌ڵ 480 پشیله و 12 سه‌گ ژیان به‌سه‌رده‌بات.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی میدل ئێست ئای، مریه‌م له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری مه‌سقه‌ت-ی پایته‌ختی شانشینی عوممان ئاژه‌ڵه‌كان به‌خێوده‌كات.
مریه‌م زۆربه‌ی سه‌گ و پشیله‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستكه‌وتوون كه رزگاریكردوون له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008 به پشیله‌یه‌ك ده‌ستی پێكردووه كاتێك مه‌ریه‌م-ی 51 ساڵ، بێ هیچ حه‌ز و ئاره‌زوویه‌ك پشیله‌یه‌كی فارسی بچووكی هێناوه‌ته‌وه بۆ منداڵه‌كه‌ی، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك پشیله‌كه ونبووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. پاش دوو ساڵ پشیله‌یه‌كی تری دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستی كردووه به به‌خێوكردنی، چونكه ئه‌مجاره هه‌ستێكی جیاوازی هه‌بووه. مریه‌م ده‌ڵێت: "به‌ته‌واوی خۆم بینییه‌وه كه نقوم بووم له‌ناویاندا، له شوشتنیان، له خواردن پێدانیان و به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر له‌گه‌ڵیان".
میدل ئێست ئای به مریه‌م ده‌ڵێت: "هه‌واڵێك به‌خێرایی پێت ده‌گات، به‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ئاژه‌ڵی ماڵی دوورده‌خه‌نه‌وه له‌ماڵه‌كان و شوێنه‌كانیان". له وه‌ڵامدا مریه‌م ده‌ڵێت: "به‌م كۆتایی ته‌مه‌نه‌مه‌وه ده‌مبه‌نه مه‌یتخانه". "ئاژه‌ڵه‌كان یارمه‌تیده‌رمن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی-یه‌كه‌م". "من له تاریكاییدا بووم، ئه‌وان ژیانیان به‌به‌ردا هێنامه‌وه و رزگاریان كردم".
مریه‌م فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌نشینه، مانگانه 7800 دۆلار بۆ چاودێری ئاژه‌ڵه‌كان خه‌رجده‌كات. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش بۆ خواردن و كه‌لوپه‌لی پاكژكه‌ره‌وه و پێویستی ڤێتێرنه‌ری، ده‌ڕوات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی ناو و ناوبانگی و له‌گه‌ڵ ژماره‌ی فۆلۆوره‌كانی له ئینستگرام، خه‌ڵكی زیاتر پاره‌ی پێده‌به‌خشن بۆ خه‌رجی و تێچووی مانگانه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان.
(چالاكوانانی چاودێری ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان) له عوممان هه‌وڵده‌ده‌ن فه‌وزاری ئاژه‌ڵه‌كان كه‌مكه‌نه‌وه له وڵاته‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی به‌رچاویانكه‌وت ژماره‌ی ئاژه‌ڵی ماڵی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه و بۆ ئه‌مه‌ش سزایه‌كیان داناوه كه 25 دۆلاره.
وێڕای سكاڵای دراوسێكانی و تێچوونی چاودێری زیاتری ئاژه‌ڵه‌كانیی، مریه‌م وه‌ها وه‌سفی دۆخه‌كه ده‌كات: "ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان زۆر دڵسۆزترن له مرۆڤه‌كان".
ده‌شڵێت: "هیوادارم كۆمه‌ڵگه پاڵپشتیم بكات له‌وه‌ی من ده‌یكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی دواجار ئاژه‌ڵه‌كان پشتم پێده‌به‌ستن".
فۆتۆكان: محه‌مه‌د مه‌حجوب(AFP)