كڵۆپ بۆ سه‌ڵاح: هیچ یاریزانێك له لیڤه‌رپوول به زۆری ناهێڵینه‌وه
یۆرگن كلۆپ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول له‌باره‌ی رۆیشتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له یانه‌كه‌یان پێیوایه هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه یانه‌كه‌یان جێبهێڵێت، ده‌شڵێت ناتوانن وا له یاریزانه‌كانیان بكه‌ن به زۆری له لیڤه‌رپوول بمێننه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه یۆرگن كڵۆپ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: محه‌مه‌د سه‌ڵاح له دۆخێكی زۆر باشه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان و ئه‌مه‌ش گرنگترین شته بۆ ئێمه، ئه‌مڕۆ له مه‌شقه‌كان كامێرا‌كان ئاماده‌نه‌بوون، ئه‌گه‌رنا ده‌تانبینی كه چۆن پێده‌كه‌نێت و ته‌نانه‌ت چێژ له مه‌شقه‌كانیش وه‌رده‌گرێت.
كڵۆپ گوتیشی: له‌سه‌ر رۆیشتنی سه‌ڵاح له یانه‌كه‌مان ئێوه ده‌توانن هه‌ر شتێك دروست بكه‌ن كه ده‌تانه‌وێـت، به‌ڵام پێموایه تاكه هۆكار كه له‌م كاته سه‌ڵاح لیڤه‌رپوول جێبهێڵێت كه‌ش و هه‌وایه.، ازانم هیچ هۆكارێكی دیكه هه‌یه؟ لیڤه‌رپوول یه‌كێك له باشترین یانه‌كانی جیهانه و پاره‌یه‌كی زۆر به یاریزانه‌كان ده‌دات، یاریگه‌یه‌كی باش و هانده‌رێكی زۆری هه‌یه.
كڵۆپ له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، ناتوانین هیچ كه‌سێك به زۆری له یانه‌كه‌مان بهێڵینه‌وه، له لیڤه‌رپول هه‌موو شتێك سه‌لامه‌ته.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2017، له یانه‌ی رۆما به به‌های 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لیڤه‌رپوول، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه نازناوی پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگی برده‌وه، له كۆی 173 یاری 110 گۆڵ و 45 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت.