لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بارسێلۆنا بڵاوکرایەوە
هانسی فلیک راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا، لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یانەکەی بۆ یاری ئەمشەو، بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە.
ئەمشەو بارسێلۆنا لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە شاری مەدرید رووبەڕووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێتەوە. بۆ ئەم یارییە هانسی فلیک راهێنەری ئەڵمانی یانە کەتەلۆنیەکە 22 یاریزانی بۆ یارییەکە بانگهێشتکردووە.
لامین یامال و رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی سەرکردایەتی پێکهاتەی یانەکەیان و رافینها یاریزانی بەڕازیلیش کە پێکانی هەیە، بۆ ئەم یارییەش بانگهێشت نەکراوە و بەشداری یارییەکە ناکات. هەروەها دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی ئەو یاریزانەش بەهۆی پێکان بانگهێشت نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە راهێنەری ئەڵمانی بارسێلۆنا چوار یاریزانی، لە تیپی دووەمی یانەکەی واتە لاماسیا بانگهێشتکردووە، ئەوانیش بریتین لە کۆچێن گۆڵپارێز و کۆرتێس و ئێسپارت لە هێلی بەرگری و هەروەها تۆمی لە هێلی ناوەڕاست.