180 رادیۆ لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی کارکردنیان هەیە
رادیۆ یەكێكە لەو ئامرازانەی راگەیاندن، كە ساڵانێكی زۆر لەلایەن مرۆڤەوە بەكار هێنراوە و ئێستەش ئەگەرچی بە هۆی داهێنانی ژمارەیەك ئامرازی تری راگەیاندن، بەكارهێنانی رادیۆ كەمتر بڵاوە، بەڵام تا ئێستا بەردەوامە.
شێروان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە و راگەیاندن، ئەمڕۆ هەینی 13ـی شوباتی 2026، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی راگەیاند: لە هەرێمی کوردستان 180 رادیۆ مۆڵەتی فەرمیان هەیە.
هەروەها گوتی: ئەمساڵ تەنیا یەک رادیۆ مۆڵەتی پێدراوە.
لە ساڵی 2011 ، لەلایەن یۆنسکۆوە 13ـی شوباتی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی رادیۆ دیاریکراوە، چونکە لە 13ـی شوباتی 1946 رادیۆی نەتەوە یەکگرتووەکا یەکەمین پەخشی خۆی دەستپێکردووە.
رادیۆ بەغدا بەشی کوردی لە ساڵی 1939 یەکەمین رادیۆ فەرم بوو بە زمانی کوردی پەخشی هەبوو، زۆربەی هونەرمەندە ناودارەکانی کورد لەو سەردەمەدا لەوێ بەرهەمەکانیان تۆمارکردووە، هەروەها رادیۆی یەریڤان لە ساڵی 1955 لە ئەرمەنستانەوە پەخشی دەسپێکرد.
ئەم رادیۆیە بووە پارێزەری راستەقینەی فۆلکلۆری کوردی بوو و دەنگی زۆرێک لە دەنگبێژانی باکووری کوردستانی گەیاندە هەموو ماڵێکی کورد.
هەروەها رادیۆی قاهیرە (بەشی کوری لە ساڵی 1955 لە سەردەمی جەمال عەبدولناسردا کرایەوە، ڕۆڵێکی سیاسی گەورەی هەبوو لە ناساندنی دۆزی کورد بە جیهانی عەرەبی.
له 11ی ئهیلولی سالی 1961رادیۆی دەنگی کوردستان لە باڵەکایەتی لەسەر راسپاردەی مەلا مستەفا بارزانی دەستی بە پەخش کرد.