ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای پاراستنی كوردانی رۆژئاوا دەکات
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەرز دەنرخێنێت و داوا دهكات كورد له ئاییندهی سووریادا رۆڵی ههبێت.
هەینی 13ـی شوباتی 2026، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە رێککەوتنەکەی هێزهكانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریا دهكات، جەخت لەسەر پێویستیی پابەندبوونی هەردوولا بە رێککەوتنەکە دهكاتهوه.
وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش جەختیان لهوه کردەوەتهوه، بەرپرسیارێتیی حکوومەتی سووریایه هاوڵاتییانی وڵاتهكه و لەنێویاندا کورد بپارێزێت، بۆیە پێویستە مافەکانی کورد لە سووریا پارێزراو بێت.
وڵاتانی ئهنجوومهنهكه، پێشوازیی لە مەرسوومی ژمارە 13ی سەرۆکایەتیی سووریا دهكهن كه ناوهڕۆكهكهی دووپاتی پاراستنی مافەکانی کورد له سووریا دهكاتهوه، هاوکات پشتگیریی خۆیان بۆ بەشداریکردنی کورد لە دامودەزگاکانی حکوومەتی سووریا و گەڕانەوەی کۆچبەرانی کورد بۆ ناوچە رەسەنەکانیان دەربڕی.
سەبارەت بە پرسی رووبەڕووبوونەوەی داعش، ئەنجوومەنی ئاسایش پابەندبوونی خۆی بە شەڕی دژی تیرۆر دووپات کردەوە و قوربانییەکانی شەڕی دژی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەرز نرخاند، هەروەها ستایشی رۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەم ڕێکخراوە.