لە دەریای ئیجە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی خنکان

لە دەریای ئیجەی تورکیا، ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی بەهۆی نقوومبوونی بەلەمەکەیان، سێ کۆچبەر خنکاون و چوار کۆچبەری دیکەش بێسەرشوێن بوون.

پاسەوانی دەریایی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی شوباتی 2026، رایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا 38 کۆچبەری نایاساییان لە خنکان رزگارکردووە، کە لە کەناراوی فۆچا و بە دووری 30 کیلۆمەتر لە دوورگەی لیسبۆسی یۆنان، بەلەمە پلاستیکییەکەیان کوون بووبوو، بەهۆی تێچوونی ئاوەوە نقوومبوون، بەهۆیەوە سێ کۆچبەر خنکان و تاوەکوو ئێستاش چارەنووسی چوار کۆچبەر نادیارە.

پاسەوانی دەریایی تورکیا بێ ئەوەی ناسنامەی کۆچبەرەکان و رەگەزنامەیان ئاشکرا بکرێت، ئەو کۆچبەرانە بە نیازبوون بە قاچاخ بچنە ئەوروپا، بەڵام تووشی کارەسات بوونەتەوە و ئێستاش بە ژمارەیەک یەخت و هێلیکۆپتەر هەڵمەتی گەڕان بەدوای چوار کۆچبەرە بێسەروشوێن بووە بەردەوامە.

بە گوێرەی ئاژانسی کۆچبەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، نزیکەی 524 کۆچبەی لە دەریایی سپی ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون. ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵی رابردوودا 1873 کۆچبەری نایاسایی لە رێگەی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لە دەریادا خنکاون یان بێسەوشوێن بوون.