كاندیده‌كانی باشترین یاریزانی 2020 له‌ كوردستان

باشترین 30 یاریزانی به‌ربژێری كورد بۆ كێبڕكێی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2020
باشترین 30 یاریزانی به‌ربژێری كورد بۆ كێبڕكێی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2020

دیسكی وه‌رزشی كوردستان24 له‌ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێ باشترین یاریزانی 2020 ده‌ستنیشان ده‌كات، هه‌ڵبژاردنی باشترین یاریزانی ساڵیش له‌سه‌ر بنه‌مانی ده‌نگی هانده‌ران ده‌بێت، ده‌نگدانه‌كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26/12/2020 له‌ سۆشیاڵ میدیای كوردستان24 له‌ كاتژمێر 04:00ـی ئێواره‌ به‌ كاتی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ 3/1/2020 واده‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 04:00ـی ئێواره‌ كۆتایی دێت.

كوردستان24 وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك لیستێكی 30 یاریزانی له‌ باشترین یاریزانه‌ كورده‌كانی خوله‌كانی كوردستان و عێراق هه‌ڵبژاردووه‌، ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و 30 یاریزانه‌ به‌ربژێرانه‌‌ش له‌ لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند ده‌ستنیشانكراوه‌، تێیدا به‌ وردی هه‌ڵسانگاندن بۆ ئاست و رۆڵی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی 2020 كراوه.

 

ئه‌مه‌ش لیستی یاریزانه‌كان كه‌ به‌سه‌ر یانه‌كاندا دابه‌ش بوون
كاندیدانی یانه‌ی هه‌ولێر

1-  شێرکۆ کەریم

2ـ فه‌رحان شکور

3ـ هه‌ردی سیامه‌ند

4ـ شوان مامۆ

5ـ نیاز محه‌مه‌د

6ـ شێروان كوردستان

7ـ بارزان شێرزاد

8ـ هه‌رێم ته‌حسین

9ـ ئاكام هاشم

به‌ربژێرانی یانه‌ی برایه‌تی

1ـ بۆتان دهام

2ـ بیلال ساڵح

3ـ ژیار گۆڤه‌ند

به‌ربژێرانی یانه‌ی نه‌ورۆز

1ـ ئاسۆ رۆسته‌م

2ـ دیار عه‌لی

 

به‌ربژێرانی یانه‌ی زاخۆ

1ـ هاڕوون ئه‌حمه‌د

2-  موئەیەد عەبدولباست

3ـ ئه‌حمه‌د زیڕۆ

4ـ عامر فازڵ

به‌ربژێرانی سیروانی نوێ

1ـ به‌هائه‌دین به‌كر

2ـ راستگۆ فاریق

به‌ربژێرانی یانه‌ی دهۆك

1ـ چیا نازی

2ـ گه‌یلان لوقمان

به‌ربژێری یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا

1ـ سه‌رهه‌نگ موحسین

به‌ربژێری یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌

1ـ محه‌مه‌د سامی (حه‌مه‌ ئیتۆ)

 

به‌ربژێری یانه‌ی شێروانه‌

1ـ  محەمەد سابیر

به‌ربژێری یانه‌ی دیوانیه‌

1ـ ئیڤان سلێمان

به‌ربژێری یانه‌ی سۆران

1-  گەیلان سادق

به‌ربژێری یانه‌ی كاره‌با

1ـ نیاز مه‌غدید

به‌ربژێری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان

1ـ ئارام قادر

به‌ربژێری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ

1ـ عومه‌ر محه‌مه‌د