ژنه فاڵچییه‌كه‌ی بولگاریا پێشبینی چی بۆ 2021 كردووه؟
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، گرنگترین پێشبینییه‌كانی ژنه فاڵچییه نابیناكه‌ی بولگاریای بۆ ساڵی 2021 بڵاوكرده‌وه، له‌كاتێكدا پێشبینییه‌كانی بۆ ساڵی رابردوو و كاره‌ساته‌كانی جیهان راست ده‌رچوون، كه پێشتر گوتبووی: "چه‌ند رووداوێكی وێرانكه‌ر ده‌بینن، كه داهاتووی مرۆڤایه‌تی ده‌گۆڕێت".
بابا ڤانگا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه له ساڵی 2021 "ئه‌ژدیها به‌هێزه‌كه، ده‌ست به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌گرێت"، "خه‌ڵكی به‌پێی بیروباوه‌ڕیان دابه‌ش ده‌بن".
تا ئێستاش روون نییه مه‌به‌ستی له "ئه‌ژدیها به‌هێزه‌كه" چییه، به‌ڵام به گشتی چاودێران چاوه‌ڕوانی رووداوه‌كانی ساڵی نوێ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌كه‌ی بابا ڤانگا بگونجێنن.
بابا ڤانگا، پێشبینی ئه‌وه‌شی كردبوو، ساڵی (2021) چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی "شێرپه‌نجه" ده‌دۆزرێته‌وه، "رۆژێك دادێت، شێرپه‌نجه به زنجیر ده‌به‌سترێته‌وه".
یه‌كێك له پێشبینییه‌كانی بابا ڤانگا، ئه‌وه بووه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كاتێك كۆتایی به ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دێت، "تووشی نه‌حۆشییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌بێت"، دیسانه‌وه چاودێران له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆر له پێشنبییه‌كانی پێشووی راست ده‌رچوونه.
بابا ڤانگا، هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه، "له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه، ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی هێرشێكی كیمیایی ده‌بێته‌وه"، له پاڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه له ئاسمانی رووسیا نه‌یزه‌كێكی گه‌وره ده‌بینرێت.
بابا ڤانگا، ژنه فاڵچی بولگاریا كه نابینابوو، له ساڵی (1996)، له ته‌مه‌نی (85) ساڵیدا كۆچی داویی كردووه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
د.ی