پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
"سوپاس بۆ خۆڕاگری و پابەندبوونتان"
K24 - هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (26 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، په‌یامێكی ڤیدیۆیی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاوكرده‌وه، سوپاسی خۆڕاگری و پابه‌ندبوونی خه‌ڵكی كوردستان و قوربانیدانی هێزه‌كانی كوردستان و ئازایه‌تی و خۆنه‌ویستی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كات.
له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه، "زۆر سوپاس بۆ ئازایه‌تی و خۆنه‌ویستیتان، بۆ خۆڕاگریتان، زۆر سوپاس بۆ قوربانیدانتان، بۆ پابه‌ندبوونتان، بۆ به‌رده‌وامبوونتان".
له‌كۆتاییدا سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كات، بۆ پاراستنی كوردستان.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، سوپاسێکی تایبەتی ئەوانە دەکات، کە لە ھێڵی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان و سوپاسگوزاری خۆی دەردەبرێت.