بایدن له‌ ئه‌گه‌ری واژوونه‌كردنی پاكێجی بووژانه‌وه‌ی ئابووری له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

بایدن: ئه‌گه‌ر تره‌مپ ئه‌و پاكێجه‌ واژوو نه‌كات ئه‌نجامی كاره‌ساتباری به‌دواوه‌ ده‌بێت

جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا
جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا

K24- هه‌ولێر:

جۆبایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمه‌ریکا ھۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر  ترەمپ واژووکردنی پاکێجی بووژانەوەی ئابووری دوابخات ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتبار و وێرانكه‌ری به‌دواوه‌ ده‌بێت.

لە لێدوانێکدا سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمه‌ریکا گوتی: خۆدزینەوەی ترەمپ لە بەرپرسیارێتی دەرئەنجامی وێرانکەر بەدوای خۆیدا دەھێنێت. ئەمڕۆ نزیکەی 10 ملیۆن ئەمه‌ریکی بیمەی بێکاریان لەدەستداوە.

پاکێجێك بۆ ھاوکاری و بیمەی بێکاری لەلایەن کۆنگرێسی ئەمه‌ریکاوە پەسەندکراوە و پێویست بوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا واژووی لەسەر بکات.

ترەمپ بەبیانووی ئەوەی کە پارەکە کەمە و پێویستە ھەر خێزانێك لەجیاتی 600 دۆلار 2 ھەزار دۆلاری پێبدرێت، ئامادە نیە پاکێجەکە واژوو بکات.

H.B