ئۆباما: بونەوەرە ئاسمانییەکان هەن
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا، وەڵامی پرسیارێکی "برایان تایلەر کۆوین"ی یوتیوبەری دایەوە دەربارەی بوونی بونەوەرە ئاسمانییەکان.
ئۆباما گوتی: "ئەوان راستین.. بەڵام من نەمبینیون و لە ناوچەی 51 نین." هەروەها گوتیشی: "هیچ دامەزراوەیەکی ژێرزەوی بوونی نییە، مەگەر پیلانگێڕییەکی گەورە هەبێت و لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانیان شاردبێتەوە."
"ناوچەی 51" مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لەگەڵ دەنگۆی بونەوەرە ئاسمانییەکان و بینینی تەنە فڕیوە نەناسراوەکان. سەرەڕای ئەوەش، حکوومەتی ئەمریکا تا ساڵی 2013 بە فەرمی دانی بە بوونی ئەو بنکەیەدا نەنابوو.