پارتی هەرێمە دیموکراتەکان داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات
لەساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا پارتی هەرێمە دیموکراتەکان دەبەپە داوا دەکات عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئازادبکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی شوباتی 2026، دەبەپە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ناونیشانی چارەسەرکردنی پرسی کورد دوورگەی ئیمڕاڵییە و دەبێت لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ئازادی قسەی لەسەر بکرێت و پرسەکە بە چارەسەر بگات.
راگەیەندراوەکە لەکاتێکدایە، ئەم هەفتەیە کۆمیسیۆنی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە و پێشنیازی پارت و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی ئەو راپۆرتەی کە ئامادەکرابوو وەدەگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ 15ـی شوباتە و 27 ساڵ بەسەر دەستگیرکرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان تێدەپەڕێت.