باشترینەكانی بادینان بۆ ساڵی 2025 دەستنیشان كران

هاروون ئەحمەد و دۆرین رۆمێل بە باشترینی ساڵ دیاریكران

باشترینەكانی بادینان بۆ ساڵی 2025
باشترینەكانی بادینان بۆ ساڵی 2025

ئەمڕۆ لە دهۆک رێوڕەسمی دەستنیشانکردنی باشترین وەرزشوانان ساڵ لەسەر ئاستی دەڤەری بادینان بەڕێوەچوو، کە لقی دهۆکی لێژنەی ئۆڵێمپی کوردستان ساڵانە سەرپەرشتی رێوڕەسمەکە دەکات و ئەمساڵیش لەسەر ئاستی یارییە بەکۆمەڵەکان و یارییە تاکە کەسییەکان باشترین وەرزشوانانی ساڵ لەسەر ئاستی کوڕان و کچان هەڵبژێردران. 
لەسەر ئاستی یارییە بەکۆمەڵەکان، هاروون ئەحمەد ناوەڕاستکاری یانەی دهۆک بە باشترین وەرزشوانی ساڵ لەسەر ئاستی کوڕان دەستنیشانکرا و دۆرین رومێل کچە یاریزانی تیپی بالەی سەنحاریب لەسەر ئاستی بەکۆمەڵ بە باشترین وەرزشوانی ساڵی کچان دیاریکرا، لەسەر ئاستی تاکیش تاریق سەعید بە باشترین راهێنەر و ئەلند عەبدولرەحمان بە باشترین یاریزانی کوڕ هەڵبژێردرا.
لە رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی باشترینەكانی ساڵی 2025، ئایە سەلیم لەسەر ئاستی تاک بە باشترین وەرزشوانی ساڵ هەڵبژێردرا.