دەم پارتی راگەیەندراوێک لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاودەکەنەوە

شاندی دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمراڵیان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی شوباتی 2026، شاندی دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمراڵیان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە.

شاندەکە لە پەروین بوڵدان، میتحەد سانجار و ئۆزگور فایق ئێرۆڵ پێکهاتبوون، سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵییان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبوونەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای دەم پارتی بڕیارە شاندەکە بە راگەیەندراوێک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوبکەنەوە.

ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی شاندەکە لە دوای نزیکەی مانگێک، کە دواین دیدار لە ڕێکەوتی 17ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو بوو.
سەردانەکەی سبەی لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، 12ی شوباتی 2026، شاندی ئیمراڵیی سەر بە دەم پارتی، ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان بڵاوکردەوە سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە دیدارەکە لە کەشێکی "گرنگ"دا بەڕێوەچووە و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەردەوامیدان بە پرۆسەی ئاشتی و گەڕان بەدوای چارەسەری دیموکراتیکدا.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیاندا، شاندی دەم پارتی جەختیان کردەوە کە بۆ بونیادنانی متمانە و نانی هەنگاوی کۆنکرێتی، پێویستە کارەکانی پەرلەمانی تورکیا چڕتر بکرێنەوە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دامەزراوەکانی حکومەت ڕۆڵی کارا بگێڕن.