خه‌زعه‌لی: كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی ده‌ستی له كوژرانی سوله‌یمانییدا هه‌بووه
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی "عه‌سائیب"ی توندڕه‌وی شیعه، "قه‌یس خه‌زعه‌لی" رایگه‌یاند، كۆمپانیای "جی فۆر ئێس"ی به‌ریتانیایی به‌رپرسه له ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و ئه‌و كۆمپانیایه به‌شدار بووه له دۆسیه‌ی "تیرۆركردنی" قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس.
K24 – هه‌ولێر:

"خه‌زعه‌لی" گوتیشی: ئه‌و كۆمپانیایه كه گرێبه‌ستی كردووه بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌شدار بووه له‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، كه له به‌ره‌به‌یانی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كرانه ئامانج.
روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی رێكاره پهیڕهكراوهكان، ده‌بێت كۆمپانیاكه له نزیكی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك كه ده‌نیشێته‌وه ئاماده بێت، به‌ڵام ئه‌و رۆژه ئۆتۆمبێلێكی كۆمپانیاكه له نزیك رێڕه‌وی سه‌رنشینان وه‌ستابوو.