دواى كوتانی به ڤاكسینی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
پیاوێكی ئیسرائیلی ته‌مه‌ن 72 ساڵی دوای كوتانی به ڤاكسینی دژی كۆرۆنا له‌ناو ماڵه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه له باكووری ئیسرائیل ده‌ژیا و پێشتر كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌بووه و چه‌ندین جار تووشی كێشه‌ی دڵ بووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كوتانی به ڤاكسینی كۆرۆنا، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش حه‌یزی لیفی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی دڵنیایی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته پێكبهێنرێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و رووداوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی كوتان له دژی كۆرۆنا له‌ئیسرائیل نه‌كردووه و هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B