حكومه‌تی عێراق: گفتوگۆ له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه
"پڕۆژه یاسای بودجه واژۆ كراوه و ئەمرۆ ده‌گاته په‌رله‌مان"
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرای ده‌كات، پڕۆژه یاسای بودجه واژۆ كراوه و ئەمرۆ ده‌گاته په‌رله‌مان، دەشڵێت "گفتوگۆ له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه".
حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمی عێراق، باسی له په‌سه‌ندكردنی بودجه و كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به به‌نده‌كانی یاسای قه‌رز و گفتوگۆش له باره‌ی پشكی هه‌رێم لە بودجە به‌رده‌وامه.
حه‌سه‌ن نازم له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكان لە عێراق ئاماژەی بەوەدا، حكومه‌ت نایه‌وێت پێكدادان دروست بێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق گوتی: "حكومه‌تی پاره‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ته‌رخانكردووه و پاره‌كه‌ش گه‌یشتووه‌ته ده‌ست كۆمسیۆن، و لایه‌نی ئه‌منی و شوێنه‌كانیش كۆنتڕۆڵكراون".
لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەكرد: "حكومه‌ت هه‌میشه سه‌ركۆنه‌ی بوونی چه‌كی كۆنتڕۆڵ نه‌كراو ده‌كات، و ته‌نانه‌ت حه‌شدی شه‌عبیش خۆی له‌م جۆره كرده‌وانه بێبه‌ری كردووه. ئه‌گه‌رچی بۆردومانه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام لایه‌نه‌كان سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تێكی ئاشته‌واییه، و نایه‌وێت پێكدادان دروست بێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت سیاسییانه چاره‌سه‌ری بكات".
دەربارەی پڕۆژه یاسای بودجه، جەختیكردەوە: "پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 واژۆ كراوه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه دواشبكه‌وێت، ئه‌وا خه‌رجكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به به‌نده‌كانی یاسای قه‌رز و گفتوگۆش له باره‌ی پشكی هه‌رێم به‌رده‌وامه".