هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاری ده‌گاته‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌

"له‌ سه‌دان ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی پێكهاتوون"

وه‌ین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش
وه‌ین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش

K24- هه‌ولێر:

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، تا ئێستا مه‌شقی سه‌ربازییان بە 55 ھەزار پێشمەرگە کردووە و ھێزی پێشمەرگە ھێزێکی تۆکمە و کاریگەرە و گوتیشی: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاری سه‌ربازی ده‌گاته‌ ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر رایگەیاند، لە 2014ـەوە تا ئێستا، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بڕی 5 ملیار دۆلار ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکانی کردووە، کە خۆی لە ھاوکاری سەربازی و چەك و چۆڵ و مه‌شقی سه‌ربازیدا دەبینێتەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا راھێنان بە 55 ھەزار پێشمەرگە و 185 ھەزار لە ھێزە عێراقیەکان کراوە.

گوتەبێژەکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەواڵێکی فەرماندەی ناوەندی سوپای وڵاتەکەشی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای كرد، لە چەند رۆژی داھاتوودا قۆناغێکی دیکەی ھاوکارییەکان کە لە سەدان ئۆتۆمبیلی سەربازی پێکدێن، دەگەنە دەستی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان، وەك سوپای ئەمریکا دەڵێت: ئەمەش لە چوارچێوەی پڕچەکردنی ھاوپەیمانەکانمانە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.

H.B

تویته‌كه‌ی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش
تویته‌كه‌ی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش

 

Fly Erbil Advertisment