بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.1 پلە لە مالیزیا روویدا
بە گوێرەی زانیاریی ناوەندیی زانستیی ئەمەریکا بۆ زانستی گەردوون (USGS)، کاتژمێر 4:57ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی شوباتی 2026، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.1 پلە بە پێوەری ڕیختەر، لەنزیک ویلایەتی سابا لە دوورگەی بورنێۆی وڵاتی مالیزیا ڕوویدا
ناوەندیی زانستیی ئەمەریکا بۆ زانستی گەردوون باسی لەوەش کردووە، بوومەلەرزەکە لە نزیکەی 100 کیلۆمەتر باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆتا کینابالو، پایتەختی ویلایەتی سابا و لە قوڵایی 619.8 کیلۆمەتری زەویدا بووە،
هەروەها ئەو ناوەندە دەشڵێت زیان و قوربانیی کەم بووە، هەروەها هیچ هۆشدارییەکی لە ئەگەری ڕوودانی تسونامی لە ئەمەریکا نەداوە، چونکە قوڵیی بوومەلەرزەکە ئەوە نیشان دەدات کە چاوەڕوانی چالاکی تسونامی ناکرێت.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی مالیزیا ڕایگەیاند بەردەوام چاودێریی دۆخەکە دەکەن، ئاماژەی بەوەش دا، هەژانەکانی بوومەلەرزەکە لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای ویلایەتی سابا و چەند ناوچەیەکی ویلایەتی ساراواک هەستی پێ کراوە.