مەسرور بارزانی و قوسەی مەحبوبە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حزبی ئەمارجی لیبراڵی عێراقی و سەرکردە لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، دۆخیی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ دووشەممە 23ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە قوسەی مەحبوبە سەرۆکی حزبی ئەمارجی لیبراڵی عێراقی و سەرکردە لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا دۆخیی گشتیی عێراق و ناوچەکە و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.